Site Overlay

کۆمپانیای ڤێتگرین

کۆمپانیای ڤێتگرین لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزرا بەناوی “کۆمپانیای سەفەری کوردستان”. ڤێتگرین تایبەتمەندە لە هاوردەکردنی پێداویستی ڤێتەنەری (بەیتەری)، پێکوتە ودەرمان، بازرگانی ئاژەڵان و نەخۆشخانەکان. کۆگای کۆمپانیاکە ٧٥٠٠ مەتر دووجایە لە شوێنێکی ستراتیجی لە سلێمانی، عێراق. کۆمپانیاکە تۆمارکراوە لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ناوی کۆمپانیای ڤێتگرین.

کۆمپانیای ڤێتگرین هاوردەی پێداویستی ئاژەڵان، ڤاکسین ودەرمان دەکات لە براندە متمانە پێکراوەکان و کوالیتی بۆ کڕیارەکانمان. ئێمە پێمان وایە ئاژەڵانی ماڵی وگەورە شایەنی باشترین خزمەتگوزاری وبەرهەمی کوالیتیە بۆ ئەوەی باشتر وتەندروستر بژین.

ڤێتگرین هاوردەی ئاژەڵان وباڵندە دەکات وەك ئاسکی ڕەش، ئاسکی سور، باڵندەی ماڵی، ئاسکی چیتاڵ، ئەسپی ئەمریکی، تاوس، توتی شین وئاڵتونی، کەنغەر. ئەم ئاژەڵانە هاوردە دەکرێن لە وڵاتانی ئەوروپا، لوبنان وئیمارات. لەبەر ئەوەی ئێمە کۆمپانیایەکی پرۆفیشناڵ و ڕێگەپێدراوین، ئامانجی ئێمەیە کە ئاژەڵەکان بە پارێزراوی وتەندروست بهێڵینەوە کاتێك کە هاوردەی عێراقیان دەکەین. ئێمە کار دەکەین لەژێر یاسا نێودەڵەتیەکانی بازرگانی ئاژەڵ.

VETGREEN

SINCE 2012

هەرەوەها کۆمپانیای ڤێتگرین دوو نەخۆشخانەیان هەیە کە پێیان دەوترێت نەخۆشخانەی ڤێتگرین کە لە ساڵی ٢٠١٢ بنیاتنراوە وە نەخۆشخانەی ڤێتگرینی دوو VetGreen 2  کە لە ساڵی ٢٠١٧ بنیاتنراوە لە سلێمانی، عێراق. ئێمە گروپێکی ڤێتەنەری شارەزا و ستافێکی هاوکارین کە بەڕاستی گرنگی دەدەین بە ئێوە و ئاژەڵەکانتان یان باڵندەکانتان. نەخۆشخانەی ڤێتگرین نەخۆشخانەیەکە بە خزمەتگوزاری تەواوەوە کە دەرمانخانە و شوێنی حەوانەوەی ئاژەڵانی لێیە (هۆتێلی ئاژەڵان). ئێمە ئامانجمانە دەرمانی کوالیتی، خزمەتگوزاری دان و نەشتەرگەری پێشکەش بە گیانداران و باڵندەکان بکەین. ئێمە باشترین کوالیتی خزمەت و ئامۆژگاری پێشکەشدەکەین بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانتان تەمەنێکی درێژ و چالاك و تەندروستی هەبێت. نەخۆشخانەکەمان دەدرەوشێتەوە و ئەزمونی ئێمە بە ئاسانی بڵاو بۆتەوە لەبەر ئەو ستافە شارەزای کە لە نەخۆشخانەکە کاردەکەن. ئێمە کارەکانمان بە مۆدێرن کردووە بە پێشکەشکردنی وێنەی تیشکی (radiography)، پشکنینی ڕۆشتنی خوێن بە دەمارەکاندا (color Doppler Ultrasound)، پشکنینی خوێن (CBC blood testing) و پشکنینی ئاژەڵان لە شوینی خۆیان بۆ ئەوەی باشتر لە کێشەکانیان تەبگەین. ئێمە دڵخۆش و نیگەران و دڵخۆش دەبین وە دەشگرین لەسەر نەخۆشەکانمان لەبەر ئەوەی کە ئێمە دەزانین چەند گرنگن ئەوان بۆ ئێمە.